كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد
كۆبونەوەی ههردو مهكتهبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی دەستیپێكرد و یەكێك لە تەوەرە سەرەكیەكانی كۆبونەوەكەش، چارهسهركردنی ناكۆكیەكانی هەردولا پهیوهست به ههڵبژاردنەكان دەبێت. بەگوێرەی زانیاریەكانی خەندان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوە لە (مەحمود محەمەد، پشتیوان سادق، هێمن هەورامی، جەعفەر ئیمینیك و عەلی حسێن، رێبوار یەڵدا) گەیشتە بارەگای مەكتەبی سایسی یەكێتی. شاندەكەی پارتی لەلایەن هەریەك لە عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەمەد، د.میران محەمەد، رزگار حاجی حەمە، شاڵاو عەلی عەسكەر، ئەمین بابەشێخەوە پێشوازی لێكران.