Posts

كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد

Image
كۆبونەوەی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری سلێمانی دەستیپێكرد و یەكێك لە تەوەرە سەرەكیەكانی كۆبونەوەكەش، چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیەكانی هەردولا په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنەكان دەبێت. بەگوێرەی زانیاریەكانی خەندان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوە لە (مەحمود محەمەد، پشتیوان سادق، هێمن هەورامی، جەعفەر ئیمینیك و عەلی حسێن، رێبوار یەڵدا) گەیشتە بارەگای مەكتەبی سایسی یەكێتی. شاندەكەی پارتی لەلایەن هەریەك لە عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەمەد، د.میران محەمەد، رزگار حاجی حەمە، شاڵاو عەلی عەسكەر، ئەمین بابەشێخەوە پێشوازی لێكران.

بانکی بازرگانیی عێراق رازی بووە 400 ملیار دینارەکە بە قەرز بداتە هەرێمى کوردستان

Image
 دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، بانکى بازرگانیى عێراقى (تى بی ئاى) رازی بووە ئەو 400 ملیار دینارە بە قەزر بداتە هەرێمى کوردستان کە بڕیار بوو وەک شایستەى دارایی لەلایەن حکومەتى فیدڕاڵییەوە بنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان.   بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى کە تۆڕى میدیایی رووداو لە چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار لە بەغدا دەستى کەوتوون، محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشنیازى بۆ بانکى بازرگانیى عێراق (تى بی ئاى) کردووە بۆ ئەوەى 400 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمى کوردستان، تاوەکو دواتر بەگوێرەى یاساى بودجەى گشتیی 2023 پاکتاو دەکرێت.   رۆژی 28-2-2023 حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023 رێککەوتن. دوای ئەو رێککەوتنە ئەنجوومەنى بەڕێوەبردنى بانکی تی بی ئای لەسەر ئەو پرسە کۆبووەتەوە و رەزامەندى داوە لەسەر ناردنى ئەو 400 ملیۆن دینارە بە قەرز، بەڵام کاتى ناردنەکەى دیاری نەکراوە.

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێکی دیکە دادەبەزێت

Image
  نرخی نەوتی خاوی ئەمڕۆ دابەزی و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌ 83.25 دۆلار، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێژەی سود بڕیاری نوێ بدات بەوهۆیەوە بازرگانان به‌ هه‌ستیاریه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.  ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.82 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 098% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ 83.25 دۆلار، نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش 76.38 دۆلار.

بەهۆی نەشتەرگەری جوانكاری لوتی، هەناسەی بۆ نەدرا و گیانیلەدەستدا

Image
  كچێكی تەمەن 21 ساڵ پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ لوتی، بەهۆی گیرانی سییەكانی بە خوێن، گیانیلەدەستدا. كارین كولیەس كاریدناس، خەڵكی كۆڵۆمبیا بو، پاش ئەوەی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ لوتی ئەنجامدا و نەخۆشخانەی جێهێشت، لە كاتی گەیشتنەوەی بۆ ماڵەوە لەهۆشی خۆی چو، خێزانەكەی بە زویی گەیاندیانە نەخۆشخانە و پزیشكەكان بۆیان ئاشكرابو كە سییەكانی پڕ بوە لە خوێن.

منداڵێکی مەغریبی بەبێ پێڵاو پێشبڕکێیەکی ماراسۆن تەواو دەکات

Image
ئەحمەد ڕەیان ی مەغریبی، مناڵێکی یانزە ساڵانە، پێڵاوەکانی لەت لەت بون، لەکاتی ئەنجامدانی ڕاکردنێک لەسەرخۆڵی ( تامسنا ) نزیک پایتەخت ریبات.   مناڵە یانزە ساڵەکە توانی بەردەوام بێت بەبەستنی کارتۆن و تیپ لەپێیەکانی، وە توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت. رەیانی پاڵەوان لەگەڕەکی یەعقوبی مەنسورە دەژی لەریباتی پایتەختی مەغریب، دوابەدوای ئەم ڕوداوە زۆرێک لەڕاگەیاندنەکان و وەرزشکاران دیمانەیان لەگەڵ ئەم مناڵە ناوازەدا کرد. لێرەوە ئێمەی مرۆڤ تێدەگەین ڕۆحی پاڵەوان بون بەجل و بەرگ و پێڵاوی گران بەها نیە ، لەمناڵیەوە پاڵەوان دروست دەبێت، وەک خۆی دەڵێت جوتێک پێڵاوی خراپ و کۆنم لەپێدا بو، بەڵام زۆر تینوی ئەو پێشبڕکێیە بوم. چالاکەوانێكی مەغریبی وەرزشی دەڵێت: رەیان پرۆژەی پاڵەوانێکە لەئاییندەدا پێویستی بەپشتیوانی هەیە. ماوەتەوە بڵێین: وڵاتی مەغریب ناسراوە بەپاڵەوانی ڕاکردنی درێژخایەن، چەندە زۆرن ئەو مناڵانەی وەک ڕەیان خەونی یاریکردن و پاڵەوانێتیان هەیە و باری داراییان خراپە ؟ ژیان چەندە سەختە بۆ ئەو مناڵەی بەهرەی هەیە بەهۆی کەم دەرامەتی ناتوانێت بەخەونەکانی بگات، ئومێدەکەم ئەم ڕوداوە وانەیەک بێت بۆ کۆم...