About me Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps Mn nawam hana hersha la bashe ragayadnm zankoy poli taknike hawlere qona3ghi 2 Get link Facebook X Pinterest Email Other Apps Comments
منداڵێکی مەغریبی بەبێ پێڵاو پێشبڕکێیەکی ماراسۆن تەواو دەکات ئەحمەد ڕەیان ی مەغریبی، مناڵێکی یانزە ساڵانە، پێڵاوەکانی لەت لەت بون، لەکاتی ئەنجامدانی ڕاکردنێک لەسەرخۆڵی ( تامسنا ) نزیک پایتەخت ریبات. مناڵە یانزە ساڵەکە توانی بەردەوام بێت بەبەستنی کارتۆن و تیپ لەپێیەکانی، وە توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت. رەیانی پاڵەوان لەگەڕەکی یەعقوبی مەنسورە دەژی لەریباتی پایتەختی مەغریب، دوابەدوای ئەم ڕوداوە زۆرێک لەڕاگەیاندنەکان و وەرزشکاران دیمانەیان لەگەڵ ئەم مناڵە ناوازەدا کرد. لێرەوە ئێمەی مرۆڤ تێدەگەین ڕۆحی پاڵەوان بون بەجل و بەرگ و پێڵاوی گران بەها نیە ، لەمناڵیەوە پاڵەوان دروست دەبێت، وەک خۆی دەڵێت جوتێک پێڵاوی خراپ و کۆنم لەپێدا بو، بەڵام زۆر تینوی ئەو پێشبڕکێیە بوم. چالاکەوانێكی مەغریبی وەرزشی دەڵێت: رەیان پرۆژەی پاڵەوانێکە لەئاییندەدا پێویستی بەپشتیوانی هەیە. ماوەتەوە بڵێین: وڵاتی مەغریب ناسراوە بەپاڵەوانی ڕاکردنی درێژخایەن، چەندە زۆرن ئەو مناڵانەی وەک ڕەیان خەونی یاریکردن و پاڵەوانێتیان هەیە و باری داراییان خراپە ؟ ژیان چەندە سەختە بۆ ئەو مناڵەی بەهرەی هەیە بەهۆی کەم دەرامەتی ناتوانێت بەخەونەکانی بگات، ئومێدەکەم ئەم ڕوداوە وانەیەک بێت بۆ کۆم... Read more
بەهۆی نەشتەرگەری جوانكاری لوتی، هەناسەی بۆ نەدرا و گیانیلەدەستدا كچێكی تەمەن 21 ساڵ پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ لوتی، بەهۆی گیرانی سییەكانی بە خوێن، گیانیلەدەستدا. كارین كولیەس كاریدناس، خەڵكی كۆڵۆمبیا بو، پاش ئەوەی نەشتەرگەری جوانكاری بۆ لوتی ئەنجامدا و نەخۆشخانەی جێهێشت، لە كاتی گەیشتنەوەی بۆ ماڵەوە لەهۆشی خۆی چو، خێزانەكەی بە زویی گەیاندیانە نەخۆشخانە و پزیشكەكان بۆیان ئاشكرابو كە سییەكانی پڕ بوە لە خوێن. Read more
كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد كۆبونەوەی ههردو مهكتهبی سیاسی پارتیی دیموكراتی كوردستان و یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری سلێمانی دەستیپێكرد و یەكێك لە تەوەرە سەرەكیەكانی كۆبونەوەكەش، چارهسهركردنی ناكۆكیەكانی هەردولا پهیوهست به ههڵبژاردنەكان دەبێت. بەگوێرەی زانیاریەكانی خەندان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوە لە (مەحمود محەمەد، پشتیوان سادق، هێمن هەورامی، جەعفەر ئیمینیك و عەلی حسێن، رێبوار یەڵدا) گەیشتە بارەگای مەكتەبی سایسی یەكێتی. شاندەكەی پارتی لەلایەن هەریەك لە عیماد ئەحمەد، خەسرەو گوڵ محەمەد، د.میران محەمەد، رزگار حاجی حەمە، شاڵاو عەلی عەسكەر، ئەمین بابەشێخەوە پێشوازی لێكران. Read more
Comments
Post a Comment