نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێکی دیکە دادەبەزێت
نرخی نەوتی خاوی ئەمڕۆ دابەزی و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 83.25 دۆلار، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بانکی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە ڕێژەی سود بڕیاری نوێ بدات بەوهۆیەوە بازرگانان به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 0.82 سه‌نت واتا به‌ڕێژه‌ی 098% دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 83.25 دۆلار، نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش 76.38 دۆلار.